سەردێر

“ئەمریكا پڕۆژەی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان هەیە”

خەڵك-

ئەندامێكی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا جدییە لە درێژەدان بە دانوستانی كوردی-كوردی لە سوریا.
عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەكەی مایكل ڕۆبن جێگری نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا قۆناغێكی نوێیە لە هەڵمەت و پشتیوانییە دیپلۆماتییەكانی ئەمریكا بۆ دانوستانی كوردی-كوردی لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد و حزبەكانی یەكێتی نیشتمانی .

وتیشی”ئەم سەردانە دەریدەخات ئەمریكا لە دانوستانەكاندا جدییە و دەیەوێت لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن و جەختیشی كردووەتەوە كە ڕۆڵی گەرەنتیكردنی ئەم گفتوگۆیانە دەگێڕێت”.

ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكاندا هەندێك بابەت تاوتوێكران، لەوانە درێژەدان بە گفتوگۆكان تا گەیشتن بە ئەنجامێك، گەڕانەوەی هێزەكانی ڕۆژ بۆ كوردستانی سوریا و ئامادەبوونی ئەنەكەسە لە هاوپەیمانێتی نەیارانی سوریا.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەمریكا جدییە لە درێژەی دانوستانی لایەنە كوردیەكانی سوریا و پڕۆژەیەكیشی بۆ كوردەكانی سوریا بەدەستەوەیە.