سەردێر

لە دژی خوێندنی ئەلیكترۆنی خۆپیشاندان ئەنجامدرا

داوا دەكەن سیستمی خوێندنی ئۆنلاین هەڵبوەشێتەوە

خەڵك
ژمارەیەك خوێندكار لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوا دەكەن سیستمی خوێندنی ئۆنلاین هەڵبوەشێتەوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك خوێندكاری قۆناغە جیاوازەكان لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوا دەكەن سیستمی خوێندنی ئۆنلاین هەڵبوەشێتەوەو دەڵێن بەو شێوازە لە وانەكان تێناگەین.

ئەو خوێندكارانە خۆپیشاندانەكەیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییە و چەند كەل و پەلێكی بینای بەڕێوەبەرایەتیەكەیان شكاندووە.

ئەمە لە كاتێكدایە، لەڕۆژی 17 ی ئەم مانگە وەزارەتی پەروەردەی حكوممەتی هەرێمی كوردستان قوتابخانەی ئەلیكترۆنی دانا و بەپێی بەدواداچوونەكانی (خەڵك) تا ئێستا كەمترین مامۆستا و خوێندكار سەردانی قوتابخانەكەیان كردووە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.