سەردێر

هاووڵاتیان لە ئەنجامەكانی دوای وەرگرتنی ڤاكسین ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەر هاووڵاتییەك ڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەرگرت بۆی هەیە دوای وەرگرتنی ڤاكسین لە ٢٤ كاژمێر بۆ ٧٢ كاژمێر ئەم ماكانەی لەسەر بەدیار بكەوێت وەكو ( تا ) و ( ئازاری لەش ) و ( سەر ئێشە ) كە بەكاردانەوەیەكی ئاسایی دادەنرێت و لەهەموو پێدانی ڤاكسینێك ئەم نیشانانە بۆی هەیە بەدەركەوێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نیشانەكانی ( تا ) و ( ئازاری لەش ) و ( سەر ئێشە ) دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاساییە و لە هەموو پێدانی ڤاكسینێك ئەم نیشانانە دەردەكەوێت.

ئاشكراشیكرد، بۆ زانیاری زیاتر و دڵنیابوون پێویستە سەردانی ئەو بنكە تەندروستیە بكەیت كە ڤاكسینی دژە كۆرۆنات لێوەرگرتووە یاخود فریاكەوتنەكان بۆ مەبەستی پشكنین و چارەسەر و دڵنیابوون لە سەلامەتی باری تەندروستی، بۆئەم مەبەستەش لیژنەیەكی زانستی تایبەت بەم بابەتە پێكهێنراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە پسپۆڕانی پەیوەندیدار.