سەردێر

پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم دادەبەزن

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.