سەردێر

شێوازی دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران دیاریكرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە پەروەردەی كەركوك شێوازی دەوامی مامۆستایان و خوێندكاران دیاری دەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە دەبێت مامۆستایان وانەكانیان تۆمار بكەن بۆ گروپی تیلیگرام.

بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی لە كەركوك لە ئاگادارییەكدا بۆ كارگێڕی خوێندنگە كوردییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، مامۆستایان لە ڕۆژانی پێنج شەممە دەوام بكەن بۆ تۆماركردنی وانەكان بۆ گروپی تیلیگرام و ئەو خوێندنگایانەی خوێندكاریان زۆرە ڕۆژانی پێنج شەممە تەرخان بكرێت بۆ دەوامی خوێندكارانی پۆلی (1-2-3-6)ی سەرەتایی.

جەختیشی كردۆتەوە، خوێندنگە ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەییەكانیش هەمان بڕیار دەیانگرێتەوە.

ئاگاداری كارگێڕی قوتابخانە كوردیەكان دەكەینەوە، كە:
۱ـ لە قۆناغی سەرەتایی ، پێویستە لە ڕۆژانی پێنجشەممە كە هیچ دەوامێكی حزوری قوتابیان و خوێندكارانی پۆلەكانی ( ۱ـ۲ـ۳ـ٦ ی سەرەتایی ) تێدا نیە ، پێویستە ڕۆژی پێنجشەممە تەرخان بكرێت بۆ دەوامی فەرمی مامۆستاكانیان لەوانەی كە پۆلەكانی ( ٤_٥ ی سەرەتایی ) دەڵێنەوە ، تاوەكو بتوانن وانەكانی خۆیان لەڕێی گروپی تیلگرامی تایبەت بە قوتابخانەكانتان تۆمار بكەن و بڵاوی بكەنەوە ، چونكە لەناو قوتابخانە هەموو ئامرازەكانی خوێندن لە وایت بۆرد و هۆیەكانی فێركردن بەردەستن و مامۆستایان دەتوانن بە باشترین شێوە وانەكان بۆ قوتابیەكانیان بگەیەنن و لە هەمان كاتدا كارگێڕی قوتابخانەكان دەتوانن سوود لە دەوامی ڕۆژانی پێنجشەممە وەربگرن بۆ دەوامی چەند پۆلێك لە پۆلەكانی ( ۱ـ۲ـ۳ـ٦ ی سەرەتایی ) كە دەوامی حزوری شمولیان دەكات بۆ ئەو قوتابخانانەی كە ژمارەی قوتابیان زۆرە و ڕۆژانی ( یەكشەم تاوەكو چوارشەم ) بەشیان ناكات بۆ دەوامی حزوری قوتابیەكانیان .

۲_ بۆ كارگێڕی ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەییەكانیش هەمان ئاگاداری سەرەوە پێویستە جێبەجێبكەن ، كه لە ڕۆژانی ( چوارشەممە و پێنجشەممە ) كە لە قوتابخانەكانیان دەوامی حزوری تێدانیە ، پێویستە مامۆستاكانی پۆلەكانی ( ۱ـ۲ ی ناوەندی ) وە (٤ـ٥ی ئامادەیی ) لە ڕۆژانی چوارشەممە یان پێنجشەممە دەوام بكەن بۆ تۆماركردنی وانەكانی تایبەت بە گروپی تیلیگرام ی قوتابخانەكانیان .
خوێندنی كوردی