سەردێر

زیاتر لە 8200 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

 

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8208 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 6888 كەسیش چاكبوونەتەوە، 34 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 43 هەزار و 780 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8208 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووششبوونی ڕۆژانە لە وڵاتدا دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە لە بڵاوبۆتەوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە ومیسان و دیالە بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2845 و لە بەسرە 980 و لە میسان 577 لە دیالە 527 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 484 هەولێر 250، و لە دهۆك 417 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 6888 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و میسان و واست و دهۆك بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 34 كەس بەهۆی پەتاكە.