سەردێر

كازمی بڕیاری لێبڕینی مووچە ڕادەگرێت

خەڵك-
سەرچاوەیەكی حكومی ئاماژە بە ڕاگرتنی بڕیاری لێبڕینی مووچە لە فەرمانبەران دەكات كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەركرابوو.

ئەمڕۆ سی شەممە، سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە)ی ڕایگەیاند:”نوسراوی وەزارەتی دارایی بۆسەپاندنی باج بەسەر فەرمانبەران ڕاگیرا”.

بڕیاری سەپاندنی باج لەلایەن وەزارەتی دارایی پەرلەمانی عیراق بەسەر مووچەی فەرمانبەران، ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقیدا لەبەرزبوونەوەدایە، لەئێستاشدتا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر 148 هەزار دیناری عیراقیە.