سەردێر

لە هەرێم زیاتر لە هەزار تووشبووی كۆرۆنا دەسنتیشان كران

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1151 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٣٢٣پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 392 كەس و لە گەرمیان 57 كەس و دهۆك 417 و هەڵەبجە 30 كەس و ڕاپەڕین 5 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 728 كەس چاكبوونەوە و 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.