سەردێر

سەرۆكی وڵاتێك كوژرا

 

خەڵك-
تەلەفیزیۆنی فەرمی دەوڵەتی چاد، كوژرانی ئیدریس دیبی سەرۆكی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی لە پێكدادانێكی چەكداری لەگەڵ یاخیبوان، بە سەختی برینداربوو.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری بەرپرسانی سوپای چادەوە بڵاویكردەوە”دیبی لە پێكدادانێك لەگەڵ یاخیبوان، لە بەرەی شەڕ برینداربووە و پاشان بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا”.

كوژرانی ئیدریس دیبی سەرۆكی چاد، دوای چەند ڕۆژێكی كەم دێت لە هەڵبژاردنەوەی بۆ جاری شەشەم بە سەرۆكی چاد، دوای ئەوەی 79.32%ی دەنگەكانی بەدەستتهێناوە لە دەنگدانی سەرۆكایەتی”.

هەڵبژاردنەكەی چاد لە 11ی ئەم مانگەدا ئەنجاندرا و ئاكامەكەشی لەلایەن لیژنەی هەلبژاردنەوە ڕاگەیەندرا.

 

.