سەردێر

لە سلێمانی دوكانێكی شیرینی و فڕنێكی سەمون و گۆشتفرۆشێك داخران

خەڵك-

قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی شیرینی لە شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ لە ناو بازاڕی سلێمانی و فڕنێكی سەمون و گۆشتفرۆشێك لە تانجەرۆ دادەخات.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنماییەكانی تەندروستی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی شیرینی لە شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ دادەخات.

ڕاشیگەیاند، لیژنەكان داوا لە هاووڵاتیان دەكەن لەكاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستییەكانی ڕۆژانەدا بەوردی سەرنج لەو شوێنانە، كە بدەن خواردن و خواردنەوەی لێدەكڕن.

دەشڵێت: “لەحاڵەتی پابەند نەبون بە مەرج و ڕێنماییەكان هاووڵاتیان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی (07708677777) قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادار بكەنەوە”.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن قائیمقامیەتی سلێمانی لە ناحیەی تانجەرۆ فڕنی سەمونی عەربەت دادەخات.

جەختیشی كردەوە،بەهۆی فێڵکردن لە هاووڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی خراپ و نەشیاو بۆ خواردن دوکانی گۆشتفرۆشی کوردستان لە ناحیەی تانجەرۆ دادەخەن.

May be an image of 1 person, standing, food and indoor

May be an image of indoor

May be an image of indoorMay be an image of indoor

May be an image of fruit