سەردێر

وەزارەتی دارایی ڕێژەی لێبڕینی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك-

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم گەنجینە و بانكەكان ئاگادار دەكاتەوە كە لیستی مووچەی مانگی نیسان ئامادە بكەن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2021 بە هەمان ڕێژە و میكانيزمیی مانگی ڕابردوو بە لێبڕینی رێژەی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ڕێژەی ٥٠% بۆ پلە تایبەتەكان.

ئاشكراشیكرد، كۆی خەرجی مووچەكان بە پێی وەزارەتەكان بە یەك لیست بۆمان ڕەوانە بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بڕیارە 25ی هەموو مانگێك مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان لە چەند ڕۆژێكدا دابەش بكرێت، هاوكات بڕیار بوو لە ئەگەری ڕێكەوتنی هەرێم و بەغدا لێبڕینی مووچە نەمێنێت، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە بێت، حكومەتی هەرێم پابەندی بەڵێنەكانی نابێت.