سەردێر

سەرۆكی هەرێم نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرێت

خەڵك-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا دەكات ڕۆڵی نێودەوڵەتی زیاتر بێت لە جێبەجێكردنی ماددەی 140 و كێشەكانيش لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن.

لە نامەیەكی فەرمی بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و 15 وڵاتی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، چەند داواكاریییەك بۆ سەنتەری بڕیاری نێودەوڵەتی ڕەوانە دەكات و كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانیش لە داواكاریی یەكەمی نامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە”.

بەشێك لە داواكارییەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی:

– نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەتی كێشەی دابەشكردنی سامانە سرووشتییەكان و هەروەها جێبەجێكردنی ماددەی 140.

– سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتگیری لە داواكارییەكەی حكومەتی عێراق دەكات بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ زیاتركردنی رۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی كە هەڵبژاردنەكانی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ لە عێراق بە باشی بەڕێوەبچێت دوور لە پێشێلكاری.

– لە نامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا داوای ئەوە دەكات كە لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی عێراق پشتگیریی فەرمی ئەنجوومەنەكە هەبێت بۆ ئەو رێككەوتنەی كە لەم دواییە لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان روویدا دەربارەی بودجە و دابەشكردنی سامانە سرووشتییەكان.

– نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەكات بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان و باشتركردنی ژیانیان لەنێو كامپەكان.