سەردێر

حوكمی لەسێدارەدانی هاوسەرەكەی سێوان قادر پەسەند دەكرێت

خەڵك-
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسێدارەدانی هاوسەری سێوان قادر پەسەندەكات، ئەمەش دوای ئەوەی داواكرابوو پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای پێداچوونەوە بڕیاری لەسێدارەدانی هاوسەری سێوان قادر و منداڵەكانی پەسەندكرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێنەكردنی سزای لەسێدارەدان لەهەرێمی كوردستان، چاوەڕێدەكرێت سزای هاوسەرەكەی سێوان قادر بۆ زیندانی هەتاهەتایی بگۆڕدرێت.

لە 16ی كانوونی یەكەمی 2018، له ‌گەڕەكی ئاسوودەی قەزای چەمچەماڵ سێوان قادری 23 ساڵ و هەر سێ منداڵەكەی بە ناوەكانی لارین دیار، تەمەن دوو ساڵ، دارین دیار، تەمەن پێنج ساڵ و دەروون دیار، تەمەن یەك ساڵ، لە ماڵەكەی خۆیاندا سووتان. كاتی رووداوەكە هەرسێ منداڵەكە راستەوخۆ گیانیان لەدەستدا و جەستەی سێوانیش بە رێژەی 90٪ سووتا و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سووتاوی لە سلێمانی كرا.