سەردێر

لەسەر یاریی پیاوێك و منداڵێك كوژران

خەڵك-
سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئاماژە بە كوژرانی پیاوێك و منداڵێك و برینداربوونی سێ‌ كەسی تر دەكات بەهۆی شەڕێك كە لەسەر یاریی تۆپی پێ‌ لە خۆرهەڵاتی بەغدا دروستبوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمی ڕایگەیاند”شەڕێك كە لەسەر یاریی تۆپی پێ‌ دروستبوو، پەرەی سەند بۆ بەكارهێنانی چەكی سوك لە ناوچەیەكی گەڕەكی سەدر لە بەغدا و بەوهۆیەوە، پیاوێك و منداڵێك كوژران و سێ‌ كەسی تر برینداربوون”.

سەرچاوەكە دەڵێت”پۆلیس تاوانبارەكەی ڕاوناوە و توانیویەتی دەستگیری بكات”.