سەردێر

ئێران، ڕیكۆردی گیانلەدەستدانی بە كۆرۆنا تۆمار كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24346 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24346 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 398 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 261 هەزار و 435 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 67 هەزار و 130 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.