سەردێر

نرخی دۆلار بەرزە

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە 19-4-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 148 هەزار 275 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 460 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای تانەی لە نرخی دۆلار لە بودجەی عێراق گرتووە، بەڵام هیچ بەهایەكی نییە، چونكە دیاریكردنی نرخی دۆلار پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە و پەڕلەمان ناتوانێت هیچ گۆڕانكارییەك بكات.