سەردێر

گەنجینەیەكی گرانبەهای داعش دۆزرایەوە

خەڵك-
پۆلیسی موسڵ حەشارگەیەكی چەكدارانی داعشیان دۆزیوەتەوە كە زیاتر لە ملیۆن و نیوێك دۆلار و كانزای گرانبەهای تێدا بووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە، حەشارگەیەكی داعشیان لە موسڵ دۆزیوەتەوە كە ئەو چەكدارانە ئەم كانزا و پارانەیان لە هاوولاتیان سەندووە و لە خانوویەكی گەڕەكێكی كۆنی موسڵ شاردوویانەوە.
بەپێی زانیارییەكان، لەنێو حەشارگەكەدا ملۆنێك و 500 هەزار دۆلار وەكو دراوی 100 دۆلاری و 14.5 ملیۆن دیناری عێراقی و 32 كیلۆ كانزای گرانبەها و 500 گرام زێڕ.
حكومەتی عێراق لە ساڵی 2017 توانی سەركەوتنی خۆی بەسەر داعشدا ڕابگەیەنێت، بەڵام تاكو ئێستا چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق و سوریا بوونیان هەیە و ناوەناوەش هێرشەكانیان بۆسەر هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش هاووڵاتیانی سڤیل دەبنە قوربانی.