سەردێر

میسر.. رووداوی شەمەندۆفێر 100 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-

لە میسر رووداوێكی دیكەی شەمەندۆفێر رووی دا بەهۆیەوە 11 كەس مردن 198ی دیكە بریندار بوون.

رۆژی یەك شەممە رووداوێكی شەمەندۆفێر كە لە رێڕەوی خۆی لای داوە لە توخ لە میسر بەهۆیەوە 11 كەس مردن و 198 كەسی دیكە بریندار بوون.

ئەمە دووهەم رووداوی شەمەندۆفێرە لە ماوەیەكی كەمدا لە میسر كە بەهۆیەوە دەیان كەس مردن و سەدانیش بریندار بوون.

شارەزایان و پسپۆڕان هۆكاری ئەم رووداوانە دەگەڕێننەوە بۆ كۆنی سیستم و هێڵە ئاسنینەكانی میسر كە ماوەی 40 ساڵە پشتگوێخراون.

مامۆستای گواستنەوە و رێگاوبان لە كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی بەنی سوێف عەبدوڵڵا ئەبو خەزرە رایگەیاند حكومەت پلانی هەیە بۆ پەرەدان بە سكەی ئاسن و بەرزكردنەوەی ئاستی كارمەندان دوای دەركردنی فەرمانی راستەوخۆ لەلایەن سەرۆكی میسر عەبدوڵفەتاح سیسییەوە.

راشیگەیاند چاوەڕێ دەكرێت ئەم پلانە لە كۆتایی ئەمساڵ دەدرێت.