سەردێر

ئەپڵ ئایپادێكی نوێ رادەگەیەنێت

خەڵك-

لە یەكەم چالاكییەكانی ساڵی 2021دا سبەینێ كۆمپانیای ئەپڵ ئامێرێكی نوێی ئایپاد رادەگەیەنێت بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بزنس.

كۆمپانیای ئەپڵ بانگێشتی رۆژنامەوانانی بۆ كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی كردووە بۆ راگەیاندنی ئایپادە نوێیەكەی كە لە چەندین گۆڕانكاری و نوێكاری تێداكراوە.

ئیلیفسریا كوری شرۆڤەكار لە كۆمپانیای ئەی بی ئای بۆ وەبەرهێنانی بازاڕ رایگەیاندووە كە ئەم ئامێرە نوێی گەشەی پێدراوە لە ساڵی 2020.

دەشڵێت: ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام نابێت بۆ هەمیشەیی، پێویستی بە كۆمپانیای دروستكردنی شاشە هەیە.

راشیگەیاند ئەپڵ بۆ پێشكەشكردنی كاری نوێ پێویستی بە زیادبوونی بازاڕ و خواست هەیە، لەگەڵ هاندانی بەكارهێنەران بۆ گۆڕینی ئامێرە كۆنەكانیان.

چاوەڕێدەكرێت كۆمپانیای ئەپڵ كۆمەڵێك گۆڕانكاری دیكە لە ئامێرەكانی دیكەیدا بكات تا پێشكەشی بەكارهێنەرانی بكات.