سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 142 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 142 ملیۆن و 17 هەزار و 779 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:20ی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 142 ملیۆن و 17 هەزار و 779 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 33 هەزار و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 120 ملیۆن و 554 هەزار و 768 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 32 ملیۆن و 404 هەزار و 463 كەس و 581 هەزار و 61 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.