سەردێر

كاتی ناردنی پشكی بودجە و مووچەی هەرێم ئاشكراكرا

خەڵك-
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بودجە دەكرێت و پشكی هەرێمی كوردستانیش ڕەوانە دەكرێت.

د.بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، وەك بریارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق ڕێنماییەكانی تایبەت بەبودجە تەواو بكات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجكردنی بكات بەپشكی هەرێمی كوردستانیشەوە.

وتیشی، “ئەوەی گرنگە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەیە، كە بە هاتنی پشكی هەرێم مەسەلەی لێبڕینی مووچە نەمێنێت و حكومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەكاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین مووچە بەخەڵكی مووچەخۆر بدات”.

ڕاشیگەیاندووە، خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوا پشكی هەرێم بۆ خەڵك نایەت، بەڵكو بۆ كەسانێكی كەمی سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیای زەبەلاح دێت.