سەردێر

پێدانی پێشینە بۆ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان دەستی پێكردەوە

خەڵك-
بانكی ڕەشیدی حكومی ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكەنەوە بە پێدانی پێشینە بە خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنییەكان.

بانكی ڕەشیدی حكومی لە عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان بە پێدانی بەشی یەكەمی پێشینە بۆ خانەنشینان كردووە و هاوكات پێدانی بەشی پێنجەمی پێشینە بە كارمەندانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەستی پێكردۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم سوودمەندانی ئەو پێشینانە ئاگادار دەكەین ئەوانەی نامەیان بە مۆبایل بۆ هاتووە سەردانی لقەكانی بانكەكە بكەن یان نووسینگەكانی پێدانی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی بڕی پێشینەكە.

جەختیشی كردۆتەوە، بەردەوام دەبن لەسەر زیادكردنی بڕی پارە بۆ پێدانی بەوانەی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی پێشینە تۆماركردووە.