سەردێر

تەندروستی “مژدە”یەك بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدات

خەڵك-
بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بڕێكی زۆر لە ڤاكسین لەلایەن عیراقەوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دەشڵێت: “هاووڵاتیان پێویست ناكات دوودڵ بن”.

د. ڕەھێل فەرەیدون، بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، “مژدە بە ھاووڵاتیانی ھەرێم دەدەین، كە ھاتنی ڤاكسین بە ھەموو جۆرەكانی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە جۆری (ڤایزەر)”.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی عیراق بەڵێنی داوە ھەفتانە پشكی ھەرێمی كوردستان لە ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین بكات.

دەشڵێت: “ھاونیشتمانیان دڵنیا دەكەینەوە، كە پێویست بە دوو دڵی و دڵەڕاوكێ ناكات و بەردەوام بن لە تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ وەرگرتنی ڤاكسین”.