سەردێر

لە هەولێر دوو كەس بە ماتۆڕسكیل كەلوپەلی خوێندنگەیەك دەدزن

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، چوار تۆمەتباریان دەستگیر كردووە، كە دزییان لە خوێندنگەیەك كردووە.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسیی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە هەڵمەتێكی گەڕان بە دوای تۆمەتباراندا، توانییان لە ماوەی 24كاتژمێردا 4 كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكەن، كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو.

ڕاشیگەیاند، هەریەك لە تۆمەتباران (م.م.ف) و (ر.م.م)، دانیان نا بەوەدا، كە بە ماتۆڕسكیلی سێ تایە، 12 جار كەلوپەلی بەردەم دووكانی هاووڵاتییەكیان دزیوە.

ئاشكراشی كرد، تۆمەتباران (هـ.م.م) و (ا.ل.ر) بە ماتۆڕسكیلی سێ تایە، هەڵسابوون بە دزینی كەلوپەلی بیناسازیی قوتابخانەیەك، كە تازە دروست دەكرێت.

جەختیشی كردەوە، سەرجەم تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.