سەردێر

لە سەیدسادق ژنێك پیاوەكەی بە چەقۆ كوشت

خەڵك – یەحیا حبیب
لە قەزای سەیدسادق ژنێك بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی دەكوژێت و پۆلیس دەستگیری دەكات.

تەها ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی كیشەی كۆمەڵایەتی لە نێوان دوو هاوسەردا، ژنێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر هاوسەرەكەی و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە”.

ئاشكراشیكرد، “هاوسەری ئەو ژنە ناوی ( س . ا . ح )یە و لە دایكبوی ساڵی 1984ە و پیشەی كاسبە، ژنەكەش لەدایكبوی 1980 یە، هەردووكیشیان دانیشتوی قەزای سەیدسادق بوون”.

وتیشی، دەستبەجی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی سەیدسادق چونەتە شوینی ڕووداوەكە و بە فەرمانی دادوەر ژنەكەیان دەستگیركردوە.

ڕاشیگەیاند، “لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و بەدواداچوونی زیاتر دەكرێت بۆ ڕووداوەكە”.

No description available.

No description available.