سەردێر

ئامارێكی مەترسیداری كۆرۆنا لە هەرێم ڕاگەیەنرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1074 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٧٢٥ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 284 كەس و سلێمانی 449 كەس و لە گەرمیان 78 كەس و دهۆك 231 و هەڵەبجە 13 كەس و ڕاپەڕین 19 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 536 كەس چاكبوونەوە و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.