سەردێر

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

خەڵك-
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وادەی كۆبوونەوەی پەڕلەمان دیاری دەكات و بۆ ئەوەش بانگهێشتی پەڕلەمانتاران دەكات.

بەپێی نووسراوێك، د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەڕلەمانتاران دەكات بۆ كۆبوونەوە لە ڕۆژی سێ‌ شەممە 20ی نیسان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “پشت بەستن بەحوكمی بڕگەی (سێیەم) لەماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە‌كانی پەڕلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (8)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان-عێراق”.

بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمان:

1. بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عپمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە).
2. بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق).
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنیازەبڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2. پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).