سەردێر

بڕێكی دیكەی ڤاكسین دەگاتە هەرێم

ڤاكسین تەواو بوو

خەڵك

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت، هەفتەی داهاتوو بڕێكی دیكەی ڤاكسین دەگاتە هەرێم و داواش لە هاووڵاتیان دەكات بۆ وەرگرتنی ڤاكسین ناویان تۆمار بكەن.

سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند،
ڤاكسین تەواو بووەو بڕیارە بۆ هەفتەی داهاتوو لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕێكی دیكەی ڤاكسین بگاتە هەولێر.
وتیشی: ڕێژەو جۆری ئەو ڤاكسینە دیاری نەكراوە كە دەگاتە هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بۆ ئەوەی جەنجاڵی دروست نەبێت لە وەرگرتنی ڤاكسینەكە لە ڕێگەی ئەو لینكەی وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردووەتەوە، ناویان تۆمار بكەن بۆ ئەوەی ڕێكەوتی وەرگرتنەكەیان بۆ دیاری بكرێت.

راشیگەیاند، سەرجەم ڤاكسینەكان سودیان هەیەو دەبێتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان بەرگری پەیدا بكەن بەرامبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و پارێزراو بن.

سەبارەت بەوەی كەدەوترێت بەشێكی زۆری ڤاكسین بۆ بەرپرسان بووە سامان سەلمان دەڵێت: ئەوە تەنها پڕوپاگەندەیە و ڤاكسینەكە لە یەكێك لە ناوەندەكان دانراوەو هاووڵاتیانیش سودیان لێوەرگرتووە.