سەردێر

گرووپە چەكدارەكانی غەزە بۆردومانكران

فڕۆكە ئیسرائیلییەكان گرووپە چەكدارەكانی غەزەیان بۆردومانكرد

خەڵك-

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك بنكە و بارەگای گرووپە چەكدارە ئیسلامییەكانی غەزەیان بە چڕی بۆردومان كرد.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایانكرد فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل ژمارەیەك بنكە و بارەگای گرووپە چەكدارەكانی سەر بە بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامییان لە سنوری غەزە بۆردومان كردووە.

راشیانگەیاندووە بۆردومانی بنكە و بارەگای گرووپە چەكدارەكانی غەزە لە وەڵامدانەوەی هێرشی مووشەكی ئەو گرووپە چەكدارانە بووە بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئیسرائیلی.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا روونیكردەوە، چەند بنكە و بارەگا و دامەزراوە و تونێلی سەر بە گرووپە چەكدارەكانی غەزەیان بۆردومان كردووە.

شایەتحاڵ و سەرچاوە ئاسایشییەكان دەڵێن: فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل لە باشور و نێوەڕاستی غەزە چەند ئامانجێكیان بۆردومان كردووە بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشێتد پرێس.

لای خۆیەوە وتەبێژی بزووتنەوەی حەماسی ئیسلامی رایگەیاند سەرباری كردەكانی ئیسرائیل غەزە شەڕ دەكات و ناشكێت.