سەردێر

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك
رووداوێكی هاتووچۆ لەسنوری پارێزگای دهۆك، دوو هاووڵاتی دەكاتە قوربانی.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی دهۆك لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كاتژمێر 4:45 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گشتی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی روڤیا لەنزیك گوندی دوستەك، بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ئەو وتەبێژە ئەوەشی وتووە، رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدا و بارهەڵگرێك روویدا، هۆكاری سەرەكی روداوەكە، بۆ بێ ئاگایی و تیژڕەوی دەگەڕێتەوە.