سەردێر

ڤاكسینی ڤایزەر لە هەولێر تەواو بوو

خەڵك-ئارام سەردار
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بڕی ژمە ڤاكسینی پارێزگای هەولێر، كە لە٤٦ بنكە تەندروستی و نەخۆشخانە دەدرێت بەهاووڵاتیان ١٩ هەزار ٥٠٠ ژمە، تائێستا ١٥ هەزار ژەم بەكارهاتووە، بەهۆی زۆری خواست لەسەر ڤاكسینی ڤایزەر لەهەولێر تەواو بوو.

د.دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، بڕی ژمە ڤاكسینی پارێزگای هەولێر، كە لە٤٦ بنكە تەندروستی و نەخۆشخانە دەدرێت بەهاووڵاتیان ١٩ هەزار ٥٠٠ ژمە، تائێستا ١٥ هەزار ژەم بەكارهاتووە، هاووڵاتیانیش دەتوانن لەڕێگای ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆ ئەوەی كاتێكیان بۆ دیاری بكرێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین.

دەشڵێت: “ڤاكسینی ڤایزەر بەهۆی ئەوەی پێویستە لەپلەیەكی تایبەتی گەرمی هەڵبگیرێت و شێوازی كۆگاكردنی جیاوازە، بۆیە تەنها لە سێ شوێن ئەو ڤاكسینە لێدەدرێت، بەهۆی كەمی بڕەكەیان لەجۆرەكانی سینۆفاڕمی چین و فایزەر لەكوتاییداین، بەتایبەت لەسەنتەری پێدانی ڤاكسین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، كە هەزار و ١٧٠ ژەم دیاری كرابوو بەهۆی زۆری خواست لەسەری تەواو بووە”.

ئاشكراشی كرد، ئەوەی ئێستا بەردەستە ڤاكسینی ئەسترازینكایە، پەرۆشی هاووڵاتیانیش بۆ وەرگرتنی ڤاكسین زیادی كردوە تەنانەت لەنێو پزیشك و كارمەندانی تەندروستیش.

ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنی سەرەتایی كردوە بۆ ئەوەی ڤاكسین دابین بكات، ئومێدیش دەكەین عیراق بەردەوام بێت لە پێدانی پشكی هەرێم لەڤاكسین، ڕەتیشی كردوە هیچ جۆرە ڤاكسینێك تەرخانكرابێت بۆ كەسانی دیار.