سەردێر

دوو بیری نەوت لە كەركوك تەقێنرانەوە

خەڵك-
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات، كە دوو بیری نەوت لە كەركوك تەقێنراونەتەوە و دەشڵێت: “بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت نەوەستاوە”.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كارێكی تێكدەرانەدا دوو بیری نەوت لە شاری كەركوك تەقێنراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دوو بیرە لە كێڵگە نەوتییەكانی بای حەسەن بوون، بەڵام كاریگەری نەبووە لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت لە كێڵگەكە.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە و هەردوو بیری 154 و 159ی كێڵگە نەوتییەكانی بای حەسەن-ی لە كەركوك كردۆتە ئامانج و لە كاتەكانی شەوی ڕابردوودا ئەنجام دراوە.