سەردێر

گەنجینەی سلێمانی لەسەر پێشینەی هاوسەرگیری ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ئەو كەسانەی پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، قیستەكانیان بگەڕێننەوە.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، وەزارەتی دارایی چەند ساڵێك لە وەرگرتنەوەی قیستەكانی ئەو كەسانەی پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە وەستا، بەڵام لە ساڵی 2019 بە نووسراوێك داوا دەكات قیستی پێشینەكان بگەڕێننەوە.

سەردار قادر، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك-ی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داوا لەو كەسانە دەكەین، كە پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە قیستەكانیان بهێننەوە.

وتیشی، “لە ئەگەر دواكەوتنی قیستەكان، مووچەی كەفیلەكانیان دەوەستێت، لەبەر ئەوە داوا دەكەین پێش ئەوەی كێشە بۆ خۆیان و كەفیلەكانیان دروست ببێت پابەندی بڕیارەكان ببن”.

جەختی لەوەشكردەوە، بە فەرمانی وەزیری دارایی، لە ئەگەری دواكەوتنی دانەوەی قیستەكانیان، مووچەی كەفیلەكانیان دەوەستێت.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان