سەردێر

سەبارەت بە ڤیزەی ئێران چەند بڕیارێك درا

خەڵك-
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستی بە پشكنینی كۆرۆنا نییە و جەختیشدەكاتەوە، كە تاوەكو 3 مانگ بەكاردێت.

ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزەی ئێران لە هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەرگرتنی ڤیزەی ئێران پێویستی بە پشكنینی كۆڕۆنا نیە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڤیزەیە بۆ ماوەی 3 مانگ بەكاردێت و لەو ماوەیەدا تەنها دەتوانرێت یەك گەشتی پێ‌ ئەنجام بدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كەسانەی هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین لە ماوەیەكی كەمدا وەڵام دەدرێنەوە و ڤیزەیان پێ‌ دەدرێت و لە هەمان كاتیشدا هەر لە هەرێمەوە دەتوانرێت ڤیزە بدرێت بە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەوروپا.