سەردێر

شەپۆلێكی گەرما و ڕەشەبا هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك-
بەپێ ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی عیراق و هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبای لەگەڵ دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە دەستەی گشتی كەشناسی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە سبەینێوە ناوچەكانی وڵات شەپۆلێكی گەرما دەیانگرێتەوە و لە هەندێك ناوچە پلەكانی گەرما دەگاتە سەروو 40 پلەی سەدی.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ئەنجامی كاریگەری شەپۆلی گەرما لەسەر ناوچەكانمان سبەی بەتێكڕای ٢ پلەی سیلیزی بەرزبوونەوەی زیاتر لە پلەكانی گەرمی ڕووئەدات.

ڕاشیگەیاند، لە سەنتەری پارێزگاكاندا لەنێوان ٣٠ بۆ ٣٣ پلەی سیلیزی ئەبێت و لە ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ناوچە نزمەكان لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٧ پلەی سیلیزی ئەبێت.

وتیشی، “خێرایی با كاتی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ئاڕاستەی ڕۆژئاواوە چالاك ئەبێتەوە بە خێرایی ٢٠ تا ٣٥ كیلۆمەتر زیاتر لە كاتژمێرێكدا و ئاسمان بە زۆری ساماڵ ئەبێت”.