سەردێر

ڕاوێژكارێكی كازمی: نزیكەی 400 هەزار كارمەند بەبێ‌ كار مووچە وەردەگرن

خەڵك-

ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكراشی دەكات، كە 72%ی كۆمپانیا حكومییەكان بێ‌ كارن و 400 هەزار كرێكار و كارمەند مووچە وەردەگرن و كار ناكەن.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی ڕاگەیاندووە، لە عیراق 173 كۆمپانیای حكومی هەن، كە 72%یان كار ناكەن و لەسەر زیان دەڕۆن، تەنها ڕێژەی 28%یان كار دەكەن، كە ئەوانیش لەبواری نەوت كاردەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، نزیكەی 400 هەزار كرێكار و كارمەند لەو كۆمپانیایانەی لەكار كەوتوون مووچەی مانگانە بەبێ كاركردن و بەرهەمهێنان وەردەگرن.

دەشڵێت: “كارنەكردنی ئەو كارمەندانە پەیوەندی بە كەمتەرخەمی خۆیانەوە نییە، بەڵكو بەهۆی هەڵەی سیاسەتی ئابووری وڵاتەوەیە، كە تەنیا پشت بە كەرتی نەوت دەبەستێت و كەرتەكانی دیكە پەراوێزخراون”.