سەردێر

گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا 3 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 140 ملیۆن و 549 هەزار و 390 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 140 ملیۆن و 549 هەزار و 390 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 3 ملیۆن و 12 هەزار و 683 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان، تاكو ئێستا 119 ملیۆن و 372 هەزار و 575 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتۆتە 32 ملیۆن و 305 هەزار و 912 كەس و 579 هەزار و 942 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبۆتەوە.