سەردێر

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم دواین ئاماژیی بەستنی پێوەری زیرەك لە شارۆچككەی دوكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 500 هاوبەش زیاتر ماوە پێوەریان بۆ دابنرێت.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە پێی ئامارەكانی لیژنەی باڵای تۆڕی زیرەكی كارەبای سلێمانی ماوەی 15 ڕۆژی رابردوودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان زیاتر لە 6500 هاوبەشی كارەبا لە ناو شارۆچكەی دوكان و هەرسێ ناحیەی خەلەكان و بنگرد و سورداش بەستراوە.

ڕاشیگگەیاندووە، بەستنی پێوەری زیرەك گوندەكانی (كلكە سماق و قەمچۆغە و قەڵات و قامیشە و فریزەلە و ئاریشە و گردبەڕوو و مێرگە پاشا و سێكانیان و كانی شێران و كانی وەتمان و هۆمەر قەوم و شەدەڵە و هەنجیرە و بەردەشان و سێوكان و قەرەتەپە و دێلێژە و بەردەكۆز و سەرسیان و مەمەنداوا)ی گرۆتۆتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ناو سەنتەری شارۆچكەی دوكان نزیكەی 500 هاوبەش زیاتر ماوە پێوەریان بۆ دابنرێت و لە ناو سەنتەری شارۆچكەی پیرەمەگروون دەستكراوە بە ستنی پێوەری زیرەك.