سەردێر

داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی بەغدای خستە ئەستۆی خۆی

خەڵك

تیرۆریستانی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكەی دوێنێی ناوچەی حەبیبییە لە بەغدا ڕاگەیاند.

تیرۆرستانی داعش، ئەمڕۆ هەینی بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكەی دوێنێی ناوچەی حەبیبییە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕاگەیاند و وتی: “هێرشەكەمان بۆ سەر مۆڵگەی شیعە لە بەغدا بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 20 كەس”.

جێی ئاماژەیە، پاش نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە لەنێوان كاتژمێر 2:05 خولەك بۆ 2:10 خولەك لە نزیك چێشتخانەیەك ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بازاڕێكی گەڕەكی حەبیبییە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە، دواتر شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ڕایگەیاند: تەقینەوەكە بووە هۆی كوژرانی كەسێكی سڤیل و برینداربوونی 12 كەسی تر، لەگەڵ سووتانی 5 ئۆتۆمبێل.