سەردێر

عێراق، ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا بەرزبووەوە

خەڵك
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوەو ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 30 كەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 561 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا شەش هەزارو 515 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 30 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 964 هەزار و 435 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 915 كەس، هاوكات 843 هەزار و 851 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 87.5%ی كۆی تووشبووان.