سەردێر

چەمچەماڵ، كۆمپانیای پاككەرەوە كارەكانی ڕاگرت

خەڵك
لە چەمچەماڵ ماوەی سێ‌ ڕۆژە كۆمپانیایەكی پاككەرەوە كارەكانی ڕاگرتووەو بەو هۆیەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر لەناوەندی قەزاكەدا كۆبووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی خەڵك، بەهۆی ئەوەی حكومەت پێشینەی كار كردنی پێنەداوە كۆمپانیایەكی پاككەرەوە كارەكانی ڕاگرتووەو بەو هۆیەوە خۆڵ و خاشاكێكی زۆر لە قەزاكەدا كۆبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەدوێنێوە هەرێمی كوردستان هەفتەیەك بۆ پاراستنی ژینگە ڕاگەیەنرا وە و ئەمڕۆش 16-4 وەك ڕۆژی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.

May be an image of car and road

May be an image of outdoors

May be an image of outdoors