سەردێر

ئەفریقا، زیاتر لە 100 ملیۆن كەس گرفتاری قەیرانی خۆراكن

خەڵك
فیدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی، ئەوەیان ئاشكرا كرد كە قەیرانی خۆراك لە كیشوەری ئەفریقا بەرۆكی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن كەسی گرتووە.

فیدراسیۆنی خاچی سوور و مانگی سووری نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە ئاماژە بەوە كراوە، پێكدادانەكانی ئەو كیشوەرە، كێشە ئەمنییەكان، هێرشەكانی كوولە، گۆڕانی كەشوهەوا، لافاو و كێشە ئابوورییەكان، قەیرانی خۆراكیان قوڵتر كردووەتەوە.

لە راپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە، كە لە ئێستادا بەهۆی پەتای كۆرۆنا قەیرانی خۆراك لە زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقا گەورەتر بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو وڵات و ناوچانەشی رووبەڕووی زۆرترین قەیرانی برسێتی بوونەتەوە بریتین لە باشووری سودان، سۆماڵ، ناوچەی تیگرای لە ئەسیوبیا، ناوچەكانی سەر دەریاچەی چاد، بوركینا فاسۆ، مالی و نەیجەر.