سەردێر

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

هاتووچۆی ڕاپەڕین باس لە ڕووداوەكە دەكات

خەڵك

لە رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای ڕانیە – هیزۆپ دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیش برینداربوون كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 8ی بەیانی رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر رێگای ڕانیە – هیزۆپ لە نزیك بەنزینخانەی هیوا ڕوویدا و لە ئەنجامدا دووكەس گیانیان لەدەستدا.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سەنی و بارهەڵگرێك لە جۆری مارسیدس روویداوە و ئەو دووكەسەش كە گیانیان لەدەستداوە، هاوسەری یەكتربوون و دوو كەسی تریش بەسەختی بریندار بوون كە منداڵبوون و تەمەنیان لە نێوان نۆ ساڵ و دوو ساڵە، هەموویان ئەندامی یەك خێزان بوون.