سەردێر

هەولێر، لەبەردەم مزگەوتێك گردبوونەوە ئەنجامدرا

خەڵك

دوای ئەوەی بەهۆكاری پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی مزگەوتی حاجی سدیق نانەكەلی لەشاری هەولێر دادەخرێت ئەمڕۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەكە گردبوونەوەیان ئەنجامداو داوادەكەن بكرێتەوە.

نوێژخوێنانی مرگەوتی حاجی سدیق نانەكەلی لە گەڕەكی قەتەوی شاری هەولێر گردبوونەوە و داوا دەكەن مزگەوتەكە بەڕووی نوێژخوێنان بكرێتەوە.

بەبڕیاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر، بەهۆی پابەند نەبوون بەڕێنماییە تەندروستیەكانەوە مزگەوتەكە داخراوە.

بەهۆی ئەم بڕیارەوە ئەمڕۆ هەینی نوێژخوێنانی مزگەوتەكە لەبەردەم مزگەوتەكەیان گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و داوا دەكەن مزگەوتەكە بكرێتەوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.