سەردێر

ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی گەیاندە 60%

خەڵك-

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لە 20%وە بۆ 60% بەرزكرایەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاند ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆممان بۆ 60% بەرزكردەوە.

بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەنگاوێك بوو لە بەرامبەر هێرشەكەی سەر دامەزراوەی ناوەكی نەتەنزی ئێران لە هەفتەی رابردوو بە پێی لێدوانی بەرپرسانی ئێران و میدیاكانی ئیسرائیل، دەزگەی هەواڵگری دەرەوەی ئیسرائیل مۆساد لە پشت هێرشەكەی دامەزراوەی نەتەنز بووە.

ئێران تەنیا بە ئەم هەنگاوەش نەوەستا بەڵكو هێرشی كردەسەر كەشتییەكی بازرگانی ئیسرائیلی لە كەنداو لە ئیمارات.

هاوكات هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لەلایەن سەرچاوەكانی هەواڵەوە بە وەڵامێكی دیكەی ئێران هەژمار دەكرێت بۆ هێرشەكەی ئێران.

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی نزیك لە ئێران ئاشكرایكرد لە هێرشەكەی هەولێر دامەزراوەی ئیسرائیلیان پێكاوە.

پێشتر سەرچاوەكانی دەنگوباس بڵاویانكردەوە بنكەیەكی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان بۆردومانكراوە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو زانیارییانەی رەتكردەوە.

لای خۆیانەوە دەوڵەتانی بەریتانیاو فەڕەنسا و ئەڵمانیا هۆشدارییان دایە ئێران لە بەرزكردنەوەی بەرهەمی یۆرانیۆم و بە هەنگاوێكی مەترسیدار و گەیشتن بە چەكی ناوكییان زانی.

لای خۆیەوە ئەمریكا رایگەیاند سەرباری ئەم هەنگاوە نوێیەی ئێران، هێشتا ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ ئێران.

ئەم پێشهاتانە هاوكاتی كۆبوونەوەكانی ڤیەننایە بۆ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ناوەكی ئێران.