سەردێر

سلێمانی.. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

خەڵك

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری ‌و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوام دەبێت.


ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایدەگەیەنێت، پاشئەوەی لە ڕێكەوتی 2021/4/15 قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی هات، بەپێویستی دەزانین كە دەنگدەرانی خۆشەویست ئاگادار بكەینەوە كە پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری ‌و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدان بەردەوام دەبێت.

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاماژە بەوەش دەدات، بۆ ئەو مەبەستە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیكترین ناوەندی تۆماركردن بكەن و زانیارییە بایۆمەترییەكانتان نوێبكەنەوە.