سەردێر

توركیا بۆردوومانی سنووری ئامێدی دەكات

خەڵك

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی سنووری ئامێدی بۆردوومان دەكەن.


فڕۆكەكانی توركیا دەوروبەری گوندی چەلكییان لە سنووری شارۆچكەی كانی ماسێی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی بۆردوومانكرد.

بەپێی زانیارییەكان، بۆردوومانەكە كاتژمێر 06:30 خولەكی ئێوارە بووە و یەك جار دەورەوبەری گوندەكە بۆردوومان كراوە.

لەبارەی زیانەكانی بۆردوومانەكەش، ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوكێی بۆ خەڵكی ناوچەكە دروستكردووە.