سەردێر

تەندروستی عیراق؛ لە 24 كاتژمێردا نزیكەی 8 هەزار حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، 7810 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5817 كەسیش چاكبوونەتەوە و 49 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 46 هەزار و 299 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 7810 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 181 سلێمانی 403 و هەولێر 118 حاڵەت و دهۆك 275 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 5817 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 34 و هەولێر 96 و دهۆك 214 و كەركوك 125 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 49 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە ولە سلێمانی 5 كەس و هەولێر 5 كەس و دهۆك 6 حاڵەت تۆماكراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 14885 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎