سەردێر

ئەمریكا سزای بەسەر 32 قەوارە و كەسایەتی ڕووسیا سەپاند

خەڵك
بەهۆی دەستێوەرانیان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ، جۆوبایدن ئیمزای لەسەر سەپاندنی سزا لە دژ بە ژمارەیەك قەوارە و كەسایەتی ڕوسی كرد.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسانی 2021 ئیمزای سزادانی دژ بە 32 قەوارە و كەسایەتییانە كرد، كە بەهۆكاری دەستێوەردانی ڕوسیا بوون لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ڕابردووی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە سزاكان خۆیان لە دەركردنی 10 كەس لە ئەندامانی نێردەی دیپلۆماسی ڕوسیا لە واشنتن و هەروەها بەشێكی دیكەی سزاكان دژ بە پێنج كەس و سێ كۆمپانیایە لە نیمچە دورگەی قرم.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەمریكا هەڕەشەی سزای زیاتر بەرامبەر مۆسكۆ دەكات ئەگەر ببێتە هۆی زیاتر تێكدانی سەقامگیریی جیهان.