سەردێر

كارمەندێكی پاككەرەوە كەوتە ژێر تراكتۆر و گیانی لەدەستدا

خەڵك-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەردەڕەش گیانلەدەستدانی كارمەندێكی پاككەرەوە بەهۆی كەوتنەژێر تراكتۆرێكەوە لەكاتی كاركردندا، ڕادەگەیەنێت.

حازم گۆران، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بەردەڕەش رایگەیاند، “ئەمڕۆ پێنجشەممە لەكاتژمێر 7:40 خولەكی بەیانی لە گەڕەكی خێڵەكی قەزای بەردەڕەش، ئۆتۆمبێلی كۆمپانیایەكی پاككردنەوە كارمەندێكی پاككەرەوەی كرد بە ژێروە و گیانی لەدەستدا.”

قەزای بەردەڕەش لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دهۆكەوە و 70 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرئاوای هەولێری پایتەختەوە دوورە.